کاتێک جگەر دەگاتە قۆناغێکی نەخۆشی کە ناتوانرێت بە هیچ ڕێگەیەک چارەسەربکرێت کەواتە پێوست ئەکات چاندنی بۆ بکرێت.
تا ساڵی 2024 بۆ ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەریە پێوستی ئەکرد چارەخواز سەردانی دەرەوەی وڵات بکات، بەڵام لە ئێستادا سەنتەرێکی چاندنی جگەر لەشاری سلێمانی کراوەتەوە کە دەبێتە یەکەم سەنتەر لەسەر ئاستی عێڕاق و هەرێمی کوردستان؛ وە سەنتەرەکەش موژدەی سەرکەوتنی یەکەم نەشتەرگەری چاندنی جگەری لە لە مەڕاسیمێکدا ڕاگەیاند.
ئەم سەنتەرە پێکهاتوە لە تیمێکی بیانی (ئێرانی ) و تیمێکی نیشتمانی کە پێکدێن لە (دکتۆر قەلەندەر کە سەرۆکی تیمەکەیە وە دکتۆڕ فاضل، دکتۆر کارزان و دکتۆر هێژا). وە لە پلانی سەنتەرەکایایە کە لە داهاتودا تیمەکە بەتەواوەتی ببن بە نیشتمانی و سەنتەرەکەش وەکو سەنتەرێکی فێرکاری سودیلێبینرێت بۆ پێگەیاندنی دکتۆری تری ناوخۆ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکەدا.
بێگومان سەنتەرەکە خزمەتێکی زۆر بە چارەخوازان دەکات ئەویش بە کەمکردنەوەی تێچوی نەشتەرگەریەکە بەڕادەیەک ئەگەر لە دەرەوە ئەنجامبدرێت نزیکەی (٨٠-١٠٠)هەزار دۆلاری پێوستە، لەکاتێکدا لە سەنتەرەکەی سڵێمانی نزیکەی (٣٥-٤٠)هەزار دۆلاری تێدەچێت لە ئێستادا.؛وە جگە لەوەش تێگەیستنێکی باشتر لەنێوان نەخۆش و پزیشکدا فەراهەمدەکرێت وە یەکێکیش لە شتە هەرە گرنگەکان نەخۆش بە ئاسانی ئەتوانرێت فۆڵەو ئاپ بکرێت لەلایەن پزیشکی نەشتەرگەرەوە.