ئامادەکردنی هەواڵ: میدیا وریا
ڕۆژی ٥ی مانگی دەی ئەم ساڵ(٢٠٢٣) یەکەمین سیمپۆزیەمی چارەسەری قەڵەوی بەرەو کردارێکی سەلامەتتر لە سلێمانی لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا، چەندەها پزیشکی پسپۆڕی ناوخۆیی و جیهانی لەبوارەکەدا و هەروەها پزیشکانی دیکە لە بوارە جیاوازەکانی دیکەی وەک نەشتەرگەری گشتی و وێنەپزیشکەیەکان و هەناوی و پسپۆری خۆراک بەشدار بوون.
سیمپۆزیۆمەکە زیاتر لە ٩ کاتژمێری خایاند کە تێیدا بەتێرو تەسەلی باس لە قۆناغ بە قۆناغی چارەسەری قەڵەوی کرا لە ئێستاو ڕابردوو و داهاتودا و باشترین چارەسەریش بەپێی حاڵەتی نەخۆشیەکە خرایە ڕوو وە پێداچونەوەیەک بە تازەترین توێژینەوەکان لە بوارەکەدا کران وە هەر لە سیمپۆزیۆمەکەدا جگە لەو بابەتانەش باس لە ماکەکانی دوای نەشتەرگەری قەڵەوی و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان ،بەڕێوەبردنی خۆراک و شێوازی ژیانکردن دوای نەشتەرگەری ، دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی نەشتەرگەریەکان خرانەڕوو وە هەروەها باس لە هۆکارە جیاوازەکانی دوبارە قەڵەوبونەنەوەی دوای نەشتەرگەری قەڵەوی و تازەترین جۆری دەرمانی پەیوەست بە بابەتەکە و ڕۆڵی رادیۆلۆجی لەبوارەکەداو جەندەها بابەتی تری سەنجراکێش باس کران.
لە کۆتایشدا باس لە ڕێکخستنەوەی کردنی نەشتەرگەری قەڵەوی لە کوردستا و ئامادەکردنی کۆمەڵگەی کوردستان بۆ قەڵەوی و تێکچونەکانی مێتابۆڵزمی کرا.