لە شاری سلێمانی شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆمەڵەیمێشک و دەماری کوردستان تایبەت بە زانست و نەخۆشییەکانی مێشک ودەمار دەستی بە کارەکانی کرد، دوو ڕۆژ دەخایەنێت لە ڕۆژەکانی ٢٤ و ٢٥ی مانگ بەردەوام دەبێت لە هۆتێل گراند میلینێۆمی شاری سلێمانی، بە بەشداری کۆمەڵێک پسپۆڕی ناوخۆیی و دەرەوەی کوردستان،نوێترین توێژینەوەکانی دەربارەی زانستی مێشک و دەمار تێیدا پێشکەشدەکرێت.