,

لە چی حاڵەتێکی دوگیانیدا پێوستە منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایکبێت؟

لە چی حاڵەتێکی دوگیانیدا پێوستە منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایکبێت؟

نەشتەرگەری منداڵبون نەشتەرگەریەکە کە تێیدا کرانەوەیەک دەکرێت لە سک و منداڵدانی خانمکە بۆ دەرهێنانی کۆرپەیەک یان زیاتر .

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ڕێژەکەی زیادی کردووە کە لەوانەیە بەهۆی چاولێکەری، خۆ ڕزگارکردن لە ئازاری منداڵبوون یان لەوانەیە بەهۆی بەردەستی نەشتەرگەریەکەبێت لە نەخۆشخانە تایبەتەکان. 

بەڵام ئەوانە هێچ پێوەرێکی زانستی نین بۆ کردنی نەشتەرگەری منداڵبون، بۆیە دەبێت بزانین کێ پێوستی پێیەتی بۆ ئەوەی خۆمان لادەین لە ئەنجامدای نەشتەرگەریەکی نەخوازراو. 

ئەو حاڵەتانەی پێویستە نەشتەرگەریەکە ئەنجام بدرێت چین؟

-ئەگەر منداڵەکە دانشتبێت لە سکی دایکیدا.

-ئەگەر لەکاتی منداڵبونی سروشتیدا هەست بە مەترسی کرا بۆ کۆرپەکە وەک کەم ئۆکسجین یان کەم خوێن چون بۆ کۆرپەکە.

-ئەگەر لەکاتی منداڵبونی سروشتیدا نەتواندرا منداڵەکە لەداێکببێت، وەک گەورەیی سەری منداڵەکە یان حەوزی دایکەکە بچوکبێت.

-هەبونی نەشتەرگەری منداڵبون لە پێشوتردا یان بونی نەشتەرگەری دیکە لە منداڵدانی خانمەکەدا . 

 -لە هەندێک دوگیانی دوانەدا. 

-لە هەندێک حاڵەتی وێڵاشی پێشکەوتوو و لێبونەوەی وێڵاش لە منداڵدان.

-کاتێک کە بارودۆخی دایکەکە یان کۆرپەکە باش نەبێت. 

-کاتێک ناوکە پەتک پێشکەوتبێت. 

-کاتێک گرێیەکی گەورە هەبێت کە ڕێگەی لە ڕێڕەوی منداڵبوون گرتبێت. 

-بونی هەندێک نەخۆشی لە دایکەکەدا وەک  بەرزە پەستانی خوێن لە کاتی  دوگیانیدا ئەگەری نەشتەرگەری زیاد دەکات.

-ئەگەر دایکەکە جۆرێک لە هەوکردنی هەبێت لە ناوچەی دەرەوەی ڕێڕەوی منداڵبونەکە.

-لە کاتی شەکرەی دوگیانی ئەگەری لەدایکبون بە نەشتەرگەری زیاد دەکات.

Obstetrics by ten teachers:20 adition

Mayoclinic: https://www.mayoclinichealthsystem.org/locations/mankato/services-and-treatments/birthing-centers/labor-and-delivery/cesarean-delivery#:~:text=Your%20healthcare%20provider%20might%20recommend,pass%20through%20your%20birth%20canal.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

  • فرمێسک

    فرمێسک ئەو دەردراوە شلە ڕوونەیە کە چاوەکانت بۆ چەند مەبەستێکی جیاواز و بەبەردەوامی دەریان دەدات، ساڵانە چاوی هەریەکێکمان بەتێکڕایی تا نیو بەرمیل فرمێسک بەرهەم…

  • ئەڵزەهایمەر

    نەخۆشی ئەڵزەهایمەر باوترین جۆری بیرکۆڵییە کە کاریگەری لەسەر یادگە و رەفتار هەیە. با ڕاستەوخۆ بە باسکردنی هۆکارەکان دەست پێبکەین هۆکاری یەکلاکەرەوەی نەخۆشی ئەڵزەهایمەر هەتا…

  • مەلاریا

    مەلاریا نەخۆشییەکی گوازراوەی مشەخۆری(parasitic)ـە، کە لەرز و تا لە نیشانە دیارەکانی ئەم نەخۆشییەننیشانەکانی دیکەی ئەم نەخۆشییە بریتین لە: بەگشتی یەکەمین نیشانەکان لە ٢ بۆ…

ckbكوردی‎