چیرۆکی ئێمەو دەرونچارستان

چیرۆکی ئێمە و دەروونچارستان

 ئەمانزانی دەرونچارستانمان هەیە.  بەڵام، لەلامان شوێنکی تەماویبوو. نەمان ئەزانی، ئاخۆ چارەویستی لێیە یان نا؟ ئەبێت چی شوێنێکبێت؟. کەسی لێیە؟ ئاخر تێڕوانینی کۆمەڵگە، تەنانەت کاریگەری لەسەر هزری یەکێک لە چینە هەرە زانستخوازەکەی کۆمەڵگەش هەبوو. ئەم ناڕوونییە هەر لە ئاوەزمانا مایەوە؛ هەتا سەردەمی خوێندنی نەخۆشییە دەروونییەکان هات، کە دەبوایە بە پراکتیکی و تیۆری بیخوێنین. 

ڕۆژەکان لەدوای یەک ماڵئاوایی لێئەکردین بەڵام، بە کاسەی بەتاڵ، جێی نەهێشتین. شتانێک فێربووین، کە جیاوازبێت لە  هەرچیەیک کە تا ئێستا خوێندومانە. تێگەیشتنێک تێی گەیاندین، کە بەڵێ ئەم شوێنەش گەنجینەیەکە لە گەنجینەکانی نیشتمان.  کۆمەڵێک سوارچاکی زۆر ئازا لەوێ خزمەت دەکەن؛ لەگەڵ چارە ویستەکاندا دەجەنگن، تا لەو پەشێوی دەروونییە ڕزگاریان بکەن؛ نەک تەنها خۆیان بەڵکو خانەوادەکانیشیان. تێگەیشتنێک تێیانگەیاندین، لە بەهێزی چارەسەر و کاریگەریە ناوازەکەی، کە لە شوێنی خۆی بکرێ. وە تێشیانگەیاندین، کە چەندە ئاساییە نەخۆشی شەکرە و فشاری خوێنت هەبێت؛ ئەوەندەش ئاساییە شیزۆفرینیا و پەشێوی دووجەمسەریت هەبێت. بۆیە ئێمەش پەیاممان بۆ کۆمەڵگە ئەوەیە: کە چەندە لات ئاساییە بۆ نەخۆشییەکی جەستەیی سەردانی دکتۆر بکەیت؛ پێویستە ئەوەندەش بەلاتەوە ئاساییبێت بۆ نەخۆشییەکی دەروونی سەردانی دکتۆر بکەیت. وە با هیچ وشەیەکی (نەشیاو) بەکارنەهێنین بۆ چارەویستەکانی دەروونچارستان.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

  • فرمێسک

    فرمێسک ئەو دەردراوە شلە ڕوونەیە کە چاوەکانت بۆ چەند مەبەستێکی جیاواز و بەبەردەوامی دەریان دەدات، ساڵانە چاوی هەریەکێکمان بەتێکڕایی تا نیو بەرمیل فرمێسک بەرهەم…

  • ئەڵزەهایمەر

    نەخۆشی ئەڵزەهایمەر باوترین جۆری بیرکۆڵییە کە کاریگەری لەسەر یادگە و رەفتار هەیە. با ڕاستەوخۆ بە باسکردنی هۆکارەکان دەست پێبکەین هۆکاری یەکلاکەرەوەی نەخۆشی ئەڵزەهایمەر هەتا…

  • مەلاریا

    مەلاریا نەخۆشییەکی گوازراوەی مشەخۆری(parasitic)ـە، کە لەرز و تا لە نیشانە دیارەکانی ئەم نەخۆشییەننیشانەکانی دیکەی ئەم نەخۆشییە بریتین لە: بەگشتی یەکەمین نیشانەکان لە ٢ بۆ…

ckbكوردی‎