چی ڕوودەدات کاتێک پەنجەکانت دەتەقێنیت..؟!
لەکاتی پەنجە تەقاندن چی ڕوودەدات؟
پەنجە تەقاندن یەکێکە لەوشتانەی بووەتە نەریتێکی باو بەڵام ئایا تائێستا پرسیوتانە لەکاتی پەنجە تەقاندن چیڕوودەدات؟ ئایا زیانی هەیە؟
کاتێ پەنجەمان دەتەقێنین، دەنگێکی جیاواز دەبیستین ئەم دەنگە لەکوێوە دێت؟
ئەم دەنگەبەدوو هۆکار دروست دەبێت
1.دەرپەڕینی گاز 2.جوڵەی ژێی جومگەکان
1. دەرپەڕینی گاز
شلەی نێوان جومگەکان ناسراوە بە شلەی (سینۆڤیەڵ) کە وەکو پێدەرێکی چەوری بۆ جومگە کاردەکات، شلەکە گازەکانی (ئۆکسجین،نیترۆجین،دووەم ئۆکسیدی کاربۆن )ی تێدایە بۆیە کاتێک جومگە دەتەقێت جومگە ڕادەکێشرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی دەرپەڕینی گازەکە بەخێرایی، گەر بمانەوێت دیسان جومگەیەک بتەقێت ەوەئەوە دەبێ چاوەرێبین تا گازەکان بگەڕێنەوە بۆ شلەی جومگەکە
2. جوڵەی ژێی جومگەکان
کاتێک جومگەکان دەجوڵێن جێگای ژێیەکانیش دەگۆڕێن لەگەڵی و دەجوڵێن بەرەو دەرەوەی شوێنی سەرەکی بۆیە کاتێک پەنجەکانت دەتەقێنی ئەوا ژێیەکە دەگەرێتەوە بۆشوێنی خۆی و لەکاتی گەڕانەوەکەیش دەنگێک دروست دەکات
ئایا پڕۆسەی پەنجەتەقاندن زیانی هەیە؟
زۆرێک لەتوێژینەوەکان گەیشتوون بەوەی هەوکردنی جومگە پێوەندی بە تەقاندنی جومگەکانەوە نیە،
لە لایەکی ترەوە، هەندێک ترس لە تەقاندنی پەنجە هەیە و لەوانەیە زیانەکانی لێبکەوێتەوە
بەڵام بەدەر لە هەوکردنی جومگە یەکێکە لەهۆکارەکان بۆ
(دەستگرتنی لاواز) : هەندێک لە توێژینەوە پراکتیکیەکان ئەوەیان سەلماندووە کە تەقاندنی پەنجە بەبەردەوامی یەکێکە لەوهۆکارانەی وادەکات هێزی گرتنی دەست لاواز بێت و کاریگەری لەسەر شانە نەرمەکان دەبێت
گرنگترین پرسیار کە لەمێشکی هەریەکێکمانە، ئایا بۆچی ئێمە پەنجە دەتەقێنین؟!
پەنجە تەقاندن لەگەڵ ئەوەی بووەتە خوویەکی باو بەڵام لەڕووی دەروونیشەوە کاریگەری هەیە چونکە دەستکاریکردنی جومگە و گۆڕینی ژێیەکانی لەگەڵ ئەو دەنگە تایبەتە وادەکات هەستێکی ئاسوودەیی بەمرۆڤ ببەخشێت و وادەکات ئەو جومگانە ئازادانەتر بجوڵێنەوە.
بە هیوای تەندروستیەکی باش و دووربوون لە تەنگژەی دەروونی و جەستەیی
ئامادەکردنی: ڕاستی عەبدوڵا ڕەزا
خوێندکاری کۆلێژی زانستی پزیشکی/ KUMS