‎فشار و سترێسی کارکردن مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ لە پیاواندا زۆرتر دەکات.

فشارى دەروونی پەیوەندیدار بە كاروپيشه  تووشبوون  نەخۆشییەکانی دڵ لە پیاوان زیاد دەکات؛ بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی، فشاری دەروونی زیان بە تەندروستی جەستەیی و دەروونی دەگەیەنێت. فشاری کار بریتییە لە باری کاری قورس، کاتی پشووی كەم و نەبوونی سەربەخۆیی. ئەو پیاوانەی کە تووشی فشارى كار یان ناهاوسەنگی بوون لە نێوان هەوڵ و پاداشت دا دەبن، بە ڕێژەی 49٪ ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی دڵ زیاترە بەراوردبه پیاوانى تر.

“ناهاوسەنگی پاداشت و هەوڵدان کاتێک ڕوودەدات کە کارمەندەکان هەوڵێکی زۆر دەدەن لە کارەکانیاندا، بەڵام ئەو پاداشتانە کە وەریدەگرن لە بەرامبەردا وەک مووچە یان ئاسایشی کار- وەک پێویست نيه یان نایەکسانه بۆ ئەو هەوڵە.”، نووسەری سەرەکی لێکۆڵینەوەکە، ماتیلدێ لاڤین-ڕۆبیچاود، کاندیدی دکتۆرا لە تەندروستی دانیشتوان لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی چو دێ کیبێک.   

کاریگەری تەندروستی فشاری کار و ناهاوسەنگی هەوڵدان وپاداشت نزیکەی هەمان کاریگەری قەڵەوی لەسەر مەترسی نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکانی دڵ هەیە٠

 به ڕەچاوکردنی ئەو بڕە بەرچاوەی کە خەڵک لە شوێنی کار بەسەری دەبەن، تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان فشاری کار و تەندروستی دڵ زۆر گرنگە بۆ تەندروستی گشتی و خۆشگوزەرانی هێزی کار. “لێکۆڵینەوەکەمان تیشک دەخاتە سەر پێویستی بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی فشاری دەروونی کارکردن، بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروستتر بۆ کارکردن کە سوود بە کارمەندان و خاوەنکارەکان بگەیەنێت.”

توێژەران لەم توێژینەوە  بەدواداچوونیان بۆ زیاتر لە ٦٤٠٠ کەس کردووە لە کەنەدا کە کاری فەرمی (کارکردن لە کۆمپانیا یان دامەزراوەیەکی حکومەت یان هەر کارێکی سپی)لە ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ۲۰۱۸. بەشداربووان نەخۆشی دڵیان نەبوو. کە تێکڕای تەمەنی ئەوان ٤٥ ساڵ بوو. فشاری کارو نایەکسانی هەوڵ و پاداشتەکانیان بەراورد کراوە بە ڕێژەی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ، ئەنجامەکانی بۆ ژنان بە شێوەیەکی تەواو  یەکلا کەرەوەو بڕوا پێ کراو نەبوو.

 

CBS News: “Work stress can double men’s risk of heart disease: سەرچاوەکان

٢٠/٩/٢٠٢٣

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

پرسیارت هەیە؟

خۆشحاڵین بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان.

Questions?

Feel free to write a message.