یەکەمین لوتکەی شێرپەنجەی سیەکان لە سلێمانی سازدرا.

لە بەرواری ٢٥-١-٢٠٢٤ یەکەمین لوتکەی شێرپەنجەی سیەکان لە سلێمانی، بە  ئامادەبوونی بەڕێوبەری تەندرووستی و پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوبەرایەتی تەندرووستی کەلار و چەندەها دکتۆری پسپۆڕ لە بوارەکەدا و بوارەکانی تری پەیوەندیدارسازدرا.

لەم لووتکەیەدا گفتوگۆ لەسەر ڕێکارە سەرەتاییەکان  بۆ ڕێگەگرتن لە سەرهەڵدانی نەخۆشییەکە کرا؛ کە تێیدا باس لە ڕۆڵی میدیا و حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار کرا لەسەربەکارهێنانی جگەرە و نێرگەلە کە هۆکارێکی زاڵی شێرپەنجەی سیەکانن . دوابەدوای ئەوەش، باس لە چۆنیەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە کرا لە قۆناغە هەرە سەرەتایەکاندا.  بۆ ئەمەش باس لە ئامێری سیتی سکان کرا؛ وەکو ڕێگایەک بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە لە قۆناغی سەرەتادا بەمەبەستی چارەسەر کردنی حاڵەتەکە وە بۆ ئەوەش کە ئەنجامێکی باشی هەبێت.

هەر لەسەر ئەو بابەتە بەراوردکاریەکی تێچووی پشکنینی پێشوەختە بەرامبەر بە تێچووی چارەسەری حاڵەتەکە، کە جیاوازیەکی زۆری لەنێوانداهەبوو و پشکنینی پێشوەختە تێچوویەکی زۆری هەم بۆ نەخۆشەکە و وەزارەتی تەندرووستی دەگەڕاندەوە.

شایەنی باسە باس لە شێوازی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە بە ڕێگەی جیاواز کرا . بەهەمان شێوە باس لە ڕێگا جیاوازەکانی چارەسەرکردنی شێرپەنچەی سیەکان کرا. وەهەروەها باس لە چۆنیەتی باشکردنی ژیانی کەسێک کرا کە چۆن باشتربکرێت و ئەو ئازار و ناڕەحەتییەی توشی دەبێت چۆن کەمبکرێتەوە. وە لە کۆتایشدا دکتۆر ئارام بارام کە ڕێکخەری ئیڤێنتەکە بوو، کۆتایی بە ئیڤێنتەکە هێنا بە وتنی: “هەموو ئەمانە لە کۆتایی ڕۆژەکەدا بۆ خزمەتکردنی نەخۆشەکانمان دەبێت بە باشترین شێوە،وەک دەزانین ئامانجمان باشترینە بۆ نەخۆشەکانمان.

پرسیارت هەیە؟

خۆشحاڵین بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان.

Questions?

Feel free to write a message.