ئایا گواستنەوەی منداڵدان لەکەسێکەوە بۆ کەسێکیتر تا ئێستا ئەنجامدراوە؟.

ئەوەی کەتا ئێستا ڕۆژانە گوێبیستی بوین گواستنەوەی ئەندامەکانی وەک: دڵ ،جگەر، گورچیلە، سیەکان و مۆخی ئێسک بوون ؛ئەی چی دەربارەی گواستنەوەی منداڵدان لەکەسێکەوە بۆ کەسێکیتر؟.

زانستی پزیشکی بەردەوام لە فراوانبوندایە و ئەوشتانەی کە ئەمڕۆ دەکرێن مەحاڵبن، سبەی دەکرێت چارەسەریان بۆ بدۆزریێتەوە .

لە جیهاندا نزیکەی  (‌١٠٠) نەشتەرگەری لەم شێوەیە ئەنجامدراون، و ئەنجامێکی ناوازەی هەبووە، کە بەهۆی نەشتەرگەریەکەوە توانراوە (٥٠) منداڵ بەسەرکەوتوی لەدایک ببن.

وە لە کۆتا توێژینەوەش کە بە شێوەی (کەیس ڕیپۆڕت) بڵاو کراوەتەوە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا, دوای (٢٥) ساڵ لە توێژینەوە بە سەرکەوتوی پزیشکانی بەڕیتانیا بۆ یەکەم جار لە شانشینە یەکگرتوەکان توانیویانە نەشتەرگەریەکە لە نێوان دوو خوشکدا ئەنجامبدەن  کە یەکێک لە دوو خوشکە هەڵگری منداڵدانێکی کارنەکردووبووە. 

نەشتەرگەریەکەش لە نەخۆشخانەی ئۆکسفۆرد ئەنجامدرەاوە وە نزیکەی هەژدە کاتژمێری خایاندووە، وە پلان وایە دوای دیاری کردنی کاتێکی گونجاو منداڵی بلوری ئەنجامبدرێت بۆ خانمەکە ؛تەواوی دوگیانیەکەی و ژیانی خۆی و کۆرپەکەی لەژێر چاودێری ورددابن.

 بێگومان لەدەستدان یان نەبونی منداڵدانێکی تەندروست چەندەها هۆکاری هەیە لەوانەش لابردنی بەهۆی شێرپەنجە و چەندەها هۆکاری تر ،بۆیە ئەکرێت زانست هیوایەکبێت بۆ گەراندنەوەی هەستی دایکایەتی بۆ چەندەها خانم.

سەرچاوە:

https://www.ouh.nhs.uk/news/article.aspx?id=1975&returnurl=/news/default.aspx&pi=0

 

پرسیارت هەیە؟

خۆشحاڵین بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان.

Questions?

Feel free to write a message.