دەوالی

ناوە زانستییەکەی (Varicose Veins – هەڵئاوسانی خوێنهێنەر)‍ـە کە هەڵئاوسان لە خوێنهێنەرەکان ڕوودەدەن و زۆر بەئاسانی لە دەرەوەی پێستەکە هەست بە هەڵئاوساوییەکەی دەکرێت، ئەم حاڵەتە زۆر بە ڕوونی لە خوێنهێنەرەکانی لاقدا بەدەردەکەون هەروەها لە زۆرینەی حاڵەتەکانیش، ئافرەتان لەدوای منداڵبوون لە حەوزیاندا ئەم هەڵئاوساوییە دەبینرێت. ئەم هەڵئاوسانە دەبێتە هۆی زیادبوونی پێدارۆیشتنی خوێن و بە ڕەنگێکی (مۆر یان شین) خوێنهێنەرەکان دەردەکەون و ئەم زیاد پێداڕۆیشتنەی خوێنیش وا دەکات ئازار لەو خوێنهێنەرانەدا دروست ببێت.

ئایا چ کاتێک خوێنهێنەر رووبەڕووی ئەم حاڵەتە دەبێتەوە؟

ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات کە خوێنهێنەرەکان لاوازبووبن بە هەر هۆکارێک، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی پەستانێکی زۆر لەسەر خوێنهێنەرەکانی دیکە و خوێنە کۆبووەوەکە ناتوانێت بگەڕێتەوە دواوە، چونکە زمانەی ناو خوێنهێنەرەکان ڕێگردەبن لەو کردارە و پاشان دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی دیواری خوێنهێنەرەکان.

هۆکاری بنچینەیی ئەم هەڵئاوسانە بریتییە لە لاوازبوونی خوێنهێنەرەکان.

پرسیارەکە ئەوەیە: (ئایا خوێنهێنەرەکان بە چ هۆکارێک لاوازدەبن)؟

لاوازبوونی خوێنهێنەرەکان چەند هۆکارێکی هەیە، لەوانە:

١ – کاریگەریی هۆرمۆنەکان (ئەم هۆکارە لەئافرەتاندا زیاترە).

٢ – کاریگەریی تەمەن (سەروو 50ساڵی).

٣ – قەڵەوی و جگەرەکێشان.

٤ – پەستان خستنەسەر خوێنهێنەرەکان لە کاتی زۆر وەستان بە پێوە یان دانیشتنی نادروست.

٥ – هۆکاری بۆماوەیی.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە چییە؟

* دەرکەوتنی خوێنهێنەری هەڵئاوساوی مۆر یان شین لەرووی پێست.

* هەستکردن بە ماندووێتی و قورسبوونی قاچەکان.

* خورشت (چواردەوری ئەو ڕووبەرەی خوێنهێنەرەکەی هەڵئاوساوە، پێستەکەی تووشی خوراندن دەبێت).

* گۆڕانی ڕەنگ (دوای تێپەرینی کاتێکی زۆر لە نیشانەکانی نەخۆشیەکە و دواخستنی چارەسەریەکەی، ئەوا ڕەنگی‌ پێست دەگۆڕێت بۆ قاوەیی).

چارەسەرەکانی چین؟

١ – کەمکردنەوەی هەندێ ڕەفتاری وەک: وەستان بەپێوە بۆ ماوەیەکی زۆر، دانیشتن و جوڵەی نادروست.

٢ – هێشتنەوەی کێشت بەشێوەیەکی رێک و تەندروست و خۆ بەدوورگرتن لە قەڵەوی.

٣ – خۆبەدوورگرتن لە (تووتن) بەهەموو جۆرەکانییەوە، چونکە زیانبەخشە بۆ خوێنهێنەرەکان.

٤ – چارەسەری لەیزەر، کە وادەکات خوێنهێنەرە لاوازکراوەکە دابخرێت و هەڵئاوسانەکە ئاسایی بکرێتەوە.

٥ – چارەسەر بەدەرزی، بە بەکارهێنانی دەرمانی “Sclerotherapy” کە دەکرێتە ناو خوێنهێنەری هەڵئاوساو و دەبێتە یارمەتیدەر بۆ پیاڕۆیشتنی خوێنەکە.

٦ – نەشتەرگەری، کە بەلابردنی خوێنهێنەرە لاوازبووەکان وادەکات جارێکی دیکە هەڵئاوسان سەرهەڵنەداتەوە.

Wishing you good health and freedom from psychological and physical distress.

Prepared by: Rasti Abdullah Reza
Student at College of Medical Sciences / KUMS

Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

  • Tears

    Tears are the clear liquid secretion that your eyes continuously produce for various different purposes. Annually, each of our eyes produces on average up to half a barrel of tears...

  • Alzheimer

    Alzheimer's disease is the most common type of dementia that affects memory and behavior. Let's start directly by discussing the causes. The exact cause of Alzheimer's disease is up to...

  • Malaria

    Malaria is a parasitic infectious disease, where chills and fever are among the obvious symptoms of this disease. Other symptoms of this disease include: Generally, the first symptoms appear...

en_USEnglish