هەوکردنی لەوزەتێن

هەوکردنی لەوزەتێن یاخود(هەوکردنی ئاڵووەکان) چییە؟ چی دەربارەی ئەم نەخۆشییە دەزانیت؟ هۆکارەکان و نیشانەکان و چارەسەرەکەی بزانە لەم ڕاپۆرتە پزیشکییەوە…

سەرەتا بابزانین دوو ئاڵووەکە(لەوزەتێن) چییە؟

ئاڵوەکان گرێیەکە لە شانەکان لەدواوەی گەروو(قوڕگ) کە دوودانەن لەهەرلایەکەوە،

لەگەڵ ئەدینۆیدەکان(لوو)(زیادەگۆشتی گەروو لە پشت لووت دەبێتە هۆی هەناسە تەنگی). 

ئاڵوەکان بەشێکن لە لیمفە کۆ ئەندام، لیمفە کۆ ئەندامیش هەوکردنەکە لادەبات و پاکیان دەکاتەوە ، وە شلەکانی لەش بە هاوسەنگی دەهێڵێتەوە.

باوترین جۆری نەخۆشی کە تووشی ئاڵووەکان(لەوزەتێن) دەبێت بریتییەلە: ( هەوکردنی لەوزەتێن).

ئەم نەخۆشییە بریتیە لە هەوکردن یان هەڵئاوسانی ئاڵوەکان ، هەندێک جاریش لەگەڵ هەوکردنی ئاڵوەکانیش ئەدینۆیدەکانیش هەلدەئاوسێن.

هۆکارەکەی زۆر کات تەنیا هەوکردنێکی ڤایرۆسی یان بەکتریاییە، بەنمونە وەک بەکتریای ستێپ(جۆرێکە لە میکرۆب دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی گەروو).

-ئەو کەسانە کێن کە مەترسی هەوکردنی لەوزەتێنیان هەیە؟

ئەم هەوکردنە زۆر باوە لە منداڵانی سەرووی 2 ساڵ.

بەنزیکەی هەموو مندالێک بەلانی کەم جارێک تووشی دەبن. هەوکردنە بەکتریاییەکان لە تەمەنی 5 تا 15 ساڵی باوە و

هەوکردنە ڤایرۆسییەکان لەتەمەنی بچوکتر زیاتر باون.

سەرەڕای ئەمانە، کەسانی پێگەیشتو ‍ش بەدەر نین لەتوشبوون بەڵام بەرێژەیەکی زۆر کەم.

-ئایا ئەمە نەخۆشیەکی درمە(گوازراوەیە)!؟

نەخێر ، هەرچەندە ئەمە نەخۆشیەکی گوازراوە نیە،بەڵام ئەو ڤایرۆس و بەکتریایەی کەدەبنە هۆی ئەو هەوکردنە دەکرێ بگوازرێنەوە هەر بۆیە گرنگیدان بەپاکوخاوێنی یارمەتیدەرە بۆ ڕێگری‌کردن لەم نەخۆشییە.

نیشانەکانی نەخۆشییەکە چین؟

نیشانەکان بریتین لە :-

1. ئازاری گەروو کە لەوانەیە زۆر توند بێ 

2. سوربونەوە و هەڵئاوسانی ئاڵووەکان

3. کێشەی قوتدان کە دروستبوونی ئازار هاوکات دەبێت لەگەڵ خواردن و قوتدانی هەر خواردنێک.

4. دەرکەوتنی توێژاڵێکی سپی یان زەرد لەسەر ئاڵوەکان

5. هەڵئاوسان یان گرژبوون و ڕەق‌بوونی ماسولکەکانی مل

6. تا لێهاتن

7. هەناسەدانی سەخت

8. ئازاری گوێچکە

9. سەرئێشە

پرسیارێکی گرنگی دایبابان ئەوەیە کە، ” چ کاتێک منداڵەکەم پێویستی بە بینینی چاودێری تەندروستی هەیە بۆ هەوکردنەکەی؟”

وەڵام/ ئەگەر بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ڕۆژ ئازاری قوڕگی هەبێ و لەکاتی خواردن قوتدان دا ئازاری بۆ پەیدا ببێت، یان هەست بە نەخۆشی بکات و زۆر لاواز بێت ئەوا پێویستی بە سەردانیکردنی چاودێری تەندروستی دەبێت.

چارەسەر چیە بۆ ئەم هەوکردنە ؟

چارەسەری ئەم هەوکردنە پەیوەستە بە هۆکارەکەیەوە.

ئەگەر هۆکارەکەی ڤایرۆس بێ وەک سەرما بوون ئەوا پێویستی بە چارەسەر نیە، بەڵام

 ئەگەر هۆکارەکەی بەکتریا بێت وەک بەکتریای ستێپ ، ئەوا منداڵەکە پێویستی بە وەرگرتنی دەرمانی دژە بەکتریا دەبێت

بۆ منداڵەکە گرنگە کە دژەبەکتریاکە تەواو بکات تەنانەت ئەگەر هەست بە باشبوونیش بکات.

چونکە ئەگەر چارەسەرەکە زۆر زوو بوەستێندرێت لەوانەیە هەندێک بەکتریا چالاک بمێنن و دووبارە منداڵەکەت توشی هەوکردن بکەنەوە.

نەشتەرگەری لابردنی دووئاڵوەکە(لەوزەتێن) چیە و بۆچی ئەنجام دەدرێ؟

پزیشک زۆرجار پێشنیاری نەشتەرگەری دەکات کاتێک هەوکردنەکە درێژ خایەن یان زۆر دووبارە بوو بێت یان ئەگەر ببێتە هۆی ئاڵۆزی و ئازاری زۆر و باش نەبوونی نیشانەکان بە چارەسەر

ئەم نەشتەرگەریە بریتییە لە لابردنی ئاڵوەکان، لە پشتەوەی قوڕگ و چاک بوونەوەش لەدوای نەشتەرگەری 10 ڕۆژ بۆ 2 هەفتە دەخایەنێت.

Prepared by: Rasti Abdullah Reza

خوێندکاری کۆلێژی زانستەپزیشکییەکان/ KUMS

سەرچاوەکان:

https://medlineplus.gov/tonsillitis.html

https://www.healthline.com/health/tonsillectomy

Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

  • Tears

    Tears are the clear liquid secretion that your eyes continuously produce for various different purposes. Annually, each of our eyes produces on average up to half a barrel of tears...

  • Alzheimer

    Alzheimer's disease is the most common type of dementia that affects memory and behavior. Let's start directly by discussing the causes. The exact cause of Alzheimer's disease is up to...

  • Malaria

    Malaria is a parasitic infectious disease, where chills and fever are among the obvious symptoms of this disease. Other symptoms of this disease include: Generally, the first symptoms appear...

en_USEnglish