بەکتریای گەدە

 

لەم راپۆرتەوە هەموو شتێک دەربارەی (بەکتریای گەدە) بزانە.

بەکتریای (H.Pylori) کە ناسراوە بە بەکتریای گەدە، جۆرێکە لە بەکتریا و دەتوانێت ببێتە هۆی برین و هەوکردن لە ناوپۆشی گەدە یاخود بەشی سەرەوەی ڕیخۆڵە باریکەت، بۆ هەندێک کەس دەکرێ ببێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە‌‍ ـش!

تووشبوون بە H. pylori توشبوونێکی باوە و نزیکەی دوو لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان هەڵگری ئەم بەکتریایەن. بۆ زۆربەی خەڵکی هیچ نیشانەیەک بەدەرناکەوێ. بەڵام هۆکاری دیاری بریتیە لە برینی پێپتیک، کە برینی کراوەی ئازاربەخشن لە کۆئەندامی هەرسدا.

چۆن کەسێک تووشی H. pylori دەبێت؟

بەکتریای H. pylori بە شێوەیەکی ئاسایی بڵاو دەبێتەوە و ڕێگەی:

  • خواردنی خراپ‌ بوو ، ئاوی پیس‌بوو
  • گواستنەوەی لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر وەک (ماچکردنی دەم، بەرکەوتەی ڕشانەوەی کەسێکی توشبوو)

ئایا تەمەن کاریگەری هەیە لە توشبوون بەم بەکتریایە؟

زۆربەی حاڵەتەکانی توشبوون لە منداڵاندا تۆمارکراون،

 بەڵام H. pylori دەکرێت گەورەساڵانیش توش بکات

بەپێی چ نیشانەیەک دەتوانین توشبوون بە H. pylori دەستنیشان بکەین؟

مەرج نییە تەنها بە هەبوونی بەکتریاکە نیشانەکان دەربکەون. بەڵام ئەگەر کەسێک تووشی هەوکردن(التهابات)‍ی گەدە یان برینی پێپتیک ببێت بەهۆی H. pylori، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە نیشانەکان دەردەکەون، باوترین نیشانە ئازار یان هەست بە سوتانەوە(کزانەوە)‍دەکرێت لە سکدا. ئازارێکی خێرایە و ئازارەکە خراپتر دەبێت کاتێک گەدە بەتاڵ بێت، کەسەکە هەست بە باشتربوون دەکات دوای ئەوەی خواردن دەخوات یان، شیرێک دەخۆیتەوە، یان دژە-ترشێک وەردەگرێت، بەڵام دەتوانین نیشانە گشتییەکانی لەچەند خاڵێک باس بکەین ئەوانیش:

  • هەڵاوسان
  • دەنگی سک(قۆڕەی سک لەکاتی برسێتی)
  • نەبوونی ئیشتیها(ئارەزوو)‍ی خواردن
  • دڵتێکەڵهاتن
  • ڕشانەوە
  • کەمبوونەوەی کێش
  • گۆڕانی رەنگی پیسایی بۆ تاریک و ڕەش

 

 

چ پشکنین (تێست-فەحس)ـێک هەیە تا بتوانم دڵنیاببمەوە کە توشی بەکتریای گەدە بووم یاخود نا؟

چەندین پشکنین هەن کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت، ئەوانیش:

پشکنینی پیسایی

پشکنینی یۆریا(پشکنینێکی هەناسەدانە)

هەناوبینی بۆ بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەرس

سی‌تی‌سکان (CT)

.

چۆن بتوانین خۆمان بپارێزین لەتوشبوون؟

دەتوانیت خۆت لە تووشبوون بە H. pylori بپارێزیت بە ڕێگەیەکی‌زۆر سادە ئەویش بە (پاک و خاوێنی)،

  • دەستەکانت بە تەواوی بشۆ دوای چوونە توالێت و پێش ئامادەکردن یان خواردنی خواردن و خۆ بەدوورگرتن لە خواردنی خراپ‌بوو و ئاوی‌پیس بوو

بە باسکردنی چارەسەرەکان کۆتایی بەراپۆرتەکە دەهێنین:

چارەسەری برینەکان ئاسانن و تەنیا بە وەرگرتنی (دژە‌زیندەیی و رێگریکەری پەمپی پرۆتۆنی PPI) چارەدەبن، و چارەسەری سیانە‌‍ش چارەسەرێکی دیکەیە کە کە هەمان PPI لەگەڵ دوو دژەزیندەیی تێکەڵ‌دەکرێن و ئەم چارەسەرە لەچارەسەرە لەپێشینەییەکانە.

چارەسەری دیکەش بوونیان هەیە وەرگرتنی دەرمانەکانی:

بیسموس سەبسالیسیلەیت Bismuth Subsalicylate

دژە هیستامین

 دژە-هەوکردنی نا‌ستیرۆیدی (NSAIDs)

سەرەڕای ئەمانە دەبێ بزانین کە توشبوون بە بەکتریای گەدە توشبوونێکی مەترسیدار نییە بەوپێیەی چارەسەرەکەی ئاسانە و بەتێکڕایی لەماوەی 2بۆ3 هەفتە چارەخواز دەتوانێت چارەسەر وەربگرێت.

بەهیوای تەندروستیەکی باش و دووربوون لە تەنگژەی دەروونی و جەستەیی

Prepared by: Rasti Abdullah Reza

خوێندکاری کۆلێژی زانستەپزیشکییەکان(KUMS)

Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

  • Tears

    Tears are the clear liquid secretion that your eyes continuously produce for various different purposes. Annually, each of our eyes produces on average up to half a barrel of tears...

  • Alzheimer

    Alzheimer's disease is the most common type of dementia that affects memory and behavior. Let's start directly by discussing the causes. The exact cause of Alzheimer's disease is up to...

  • Malaria

    Malaria is a parasitic infectious disease, where chills and fever are among the obvious symptoms of this disease. Other symptoms of this disease include: Generally, the first symptoms appear...

en_USEnglish