, ,

ناهاوسەنگی شانەکان، هۆکار و خۆپاراستن و چارەسەر

بۆچی من شانی ناڕێکم هەیە؟

نا هاوسەنگی شان کاتێک روودەدات کە شانێک بەرزتر بێت لە شانەکەی تر. ئەمە دەکرێت جیاوازییەکی کەم یان بەرچاو بێت و لەوانەیە بە هۆی چەند هۆیەک بێت.

چی دەبێتە هۆی ناڕێکی شانەکان؟

نا بەرامبەرییەکان دەکرێت بە هۆی شتێکی سادەوە دروست بن وەک:

 • هەمیشە یەک دەست یان لای لەشتت بەکاربێنە بۆ ئەمجامدانی ئەرکەکان

 • هەڵگرتنی جانتایەکی قورس یان کەلوپەلێکی ڕۆژانە بەردەوام

 • ئەنجامدانی چالاکیە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژانەت کە لەوانەیە تەنها لایەکی شانەکانت بگرنەوە

هەروەها لەوانەیە لە ئەنجامی ناهاوسەنگی لە شوێنێکی تر لە جەستەدا بن، ناهاوسەنگی لە جومگەکانی کەمەر ڕەنگە نیشانەکانی لە ناهاوسەنگی شاندا هەستیان پێ بکرێ.

هۆکارە باوەکانی تر بریتین لە:

 – بە پێوە وەستانی خراپ

 – دانیشتنی زۆر لەسەر مێز

 – ناڕێکی کەمەر

 – دەمار پسان

 – پێکانی شان

 – لاوازی ماسولکە یانیش بەپێچەوانەوە واتە توندبوونەوەی زیاد

 – شوێنی خەوتنی نادروست یان تەنها خەوتن لە لایەک

 – بەکارهێنانی بەتەنیا لایەنێک لە جەستە بۆ هەڵگرتنی کەلوپەل

 – ئەنجامدانی ڕاهێنان بە تەکنیکی هەڵە یەکێکی ترە لە هۆیەکانی.

نیشانەکانی شانی ناڕێک چین؟

ئەگەر شانی ناڕێکت هەیە لەوانەیە تووشی ئازاری مل و شان و خوارەوەی پشت بیت، بە تایبەتی ئەگەر ناهاوسەنگی ترت لە جەستەدا هەبێت. لەوانەیە هەست بە گرژبوون و ڕاکێشان بکەیت لەو شانەی کە بەرزترە. لەوانەیە شانەکانت زۆر بێنە پێشەوە و کوڕبوونەوەی شانەکان و مل و سەر ڕووبات. لەوانەیە سەرئێشە و هەوکرنی بەستەریش ڕوو بدات.

ناڕێکی شان هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆکار بۆ نا یەکسانی ماسولکەکان وەک، سنگ و دەفەی پشت و شان و تراپس بە هۆی ئەو جیاوازیەی لە داینامیکیەتی جوڵە دروستی دەکات لەکاتی ئەنجامدانی چالاکیە ئاساییەکاندا, چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی لایەکی جەستەمان زیاتر کاربکاتبۆ کاتێکی زیاتر و بەو هۆیەشەوە زیاتر هیلاک ببێو ناڕێک دەربکەوێت. هەروەها ماسولکەکانی قاچ لەم حاڵەتە دوور نین بەهۆی ئەو کاریگەریەی ناڕێکی شانەکان لەسەر حەوز هەیەتی، بەجۆرێک هەبوونی ناڕێکی لە شانەکان دەبێتە هۆی پەیدابوونی ناڕێکی لە کەمەر و حەوزبەهۆی هەوڵی بەردەوامی لەش بۆ ڕگرتنی هاوسەنگی و قەرەبوو کردنەوەی ناڕێکییەکان.

چۆن مامەڵە لەگەڵ شانی ناڕێکدا بکەین؟

ئەمە بە پێچەوانە کردنەوەی خودی هۆکارەکانی سەرەوە یەتە دی.

1. وریایی لە ڕێک وەستانی جەستەت بە بەردەوامی، دەست بکە بە بەکارهێنانی هەردوو لای جەستە وەک یەک.
2. تێکەڵکردنی ڕاهێنانی تایبەتمەند و تەکنیکەکانی کشان لەناو ڕۆتینی ڕۆژانەتدا دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ هێورکردنەوەی فشار و گرژی و تەنگی لە جەستەدا.

ئەنجامدانی ڕاهێنانەکان یارمەتیت دەدات بۆ بەهێزکرنی شانەکانت. ئەمە لەوانەیە هاوسەنگی لە جەستەت پەرە پێ بدات. ئەم ڕاهێنانانە سێ جار لە هەفتەدا ئەنجام بدە بۆ ئەوەی شانەکانت هاوتا بکەیتەوە.

تێڕوانینی کۆتایی بۆ شانە ناڕێکەکان چییە؟

شانەکانت یەکسەر ناگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان. لەوانەیە چەند هەفتەیەک بخایەنێت بۆ بینینی ڕێکبونەوەکان، وە چەند مانگێک بۆ ئەوەی شانەکانت بە تەواوی بگەڕێنەوە یەک ئاستی تەندروست.

Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

  • Tears

    Tears are the clear liquid secretion that your eyes continuously produce for various different purposes. Annually, each of our eyes produces on average up to half a barrel of tears...

  • Alzheimer

    Alzheimer's disease is the most common type of dementia that affects memory and behavior. Let's start directly by discussing the causes. The exact cause of Alzheimer's disease is up to...

  • Malaria

    Malaria is a parasitic infectious disease, where chills and fever are among the obvious symptoms of this disease. Other symptoms of this disease include: Generally, the first symptoms appear...

en_USEnglish