زیندەوەرە وردەکانی ڕیخۆڵەمان چی پەیوەندیەکەکیان بە کێشی لەشمانەوە هەیە؟

 

هەمیشە ئەوەمان لا پرسیار بووە: بۆچی کەسێک لەمن زۆرتر دەخوات تەنانەت وەرزشیش ناکات کێشی جەستەی لە من کەمترە؟.
زۆر هۆکاری ئاشکرای جیاوازیی کێشی لەش هەن وەک: بۆماوە، شێوازی ژیان، خواردن و چەندەها هۆکاریتر؛ ئەی چی دەربارەی کۆمەڵێک زیندەوەری زۆر بچووک کە لەنێو ریخۆڵەکانماندا دەژین؛ ئەکرێت ئەوان هۆکارێکبن؟.
بەڵی لەوانەیە میکرۆبەکانی ڕیخۆڵەمان هۆکارێکبن بۆ پارێزگاریکردنمان لە قەڵەوی.

لە ناو ڕیخۆڵەماندا چەندەها ملیۆن زیندەوەری تێدایە کە چەندەها سودیان هەیە، لەوانە: یارمەتیدانمان لە زیندەچالاکی جەستە، پارێزگاری لە بەرگری جەستە، دابینکردنی ڤیتامین بۆ جەستەمان و چەندەها فرمانی تر. کەواتە جۆرە جیاوازەکانی بەکتریا چەندین کاری جۆراوجۆر لە ڕیخۆڵەکانماندا ئەنجام دەدەن، بەمجۆرە جۆراوجۆری میکرۆبەکان یارمەتی کۆنترۆڵکردنی میتابۆلیزمان دەدات و لە بەرامبەردا کێشی جەستەمان. بەڵام دەبێت بزانین کە جۆری ئەو خواردنانەی کە دەیخۆیین و ئەو شێوازەی کە دەژین دوبارەوە کاریگەریان لەسەر زیندەوەرەکانی ڕیخۆڵەمان هەیە.

لەدوای ئەوەی زانیمان پەیوەندیەک کە ئەکرێت هەیبێت لەنێوانیان، ئەی چۆن زیندەوەرەکانی ناو ڕیخۆڵەمان بگۆڕین بۆ جۆرێک کە کێشمان بەهۆیەوە کەمبکەینەوە؟. ئەکرێت گەشتبێتیت بە بەشێک لە وەڵامەکەی،  خواردنی ڕۆژانە لە ڕووەکە ڕەنگ جیاوازەکان کە ڕیشاڵیان تێدایە (بیبەری سوور، پرتەقاڵ، گێزەر، سەوزەوات و هتد) ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ هەمەچەشنکردنی زیندەوەرەکانی ڕیخۆڵەمان کە باشن بۆ تەندروستی گشتیمان. ئەمەش لە ئەنجامی پڕۆژەی ڕیخۆڵەی ئەمریکیدا دەرکەوت، کە تێیدا ئەو کەسانەی هەفتانە 30 خۆراکی ڕووەکی بە ڕەنگی جیاواز دەخۆن زۆرترین جۆراوجۆری مایکرۆبایۆتایان هەبووە. هەروەها پڕۆبایۆتیک و ئەو خواردنانەی کە پڕۆبایۆتیکیان تێدایە وەک ماست و خواردنە شیرەمەنیەکان ئەکرێت یارمەتیدەرێکی باشبن.

هەربۆیەش دەکریت بۆ کێش دابەزاندن یان سەرخستن لە داهاتودا کار لەسەر ئەم بابەتە بکرێت لەلایەن کەسانی پسپۆرەوە و ببێت بە چارەسەرێک بۆ لایەنێکی گەورەی ژیانمان.

سەرچاوەکان:

https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC5082693/

https://atlasbiomed.com/blog/link-between-gut-bacteria-and-weight-loss/

 

Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

  • Tears

    Tears are the clear liquid secretion that your eyes continuously produce for various different purposes. Annually, each of our eyes produces on average up to half a barrel of tears...

  • Alzheimer

    Alzheimer's disease is the most common type of dementia that affects memory and behavior. Let's start directly by discussing the causes. The exact cause of Alzheimer's disease is up to...

  • Malaria

    Malaria is a parasitic infectious disease, where chills and fever are among the obvious symptoms of this disease. Other symptoms of this disease include: Generally, the first symptoms appear...

en_USEnglish