ژان مارتن شارکۆ و هیستریا

 

وەرزێر عوسمان

 

مێژووی پزیشکی پڕیەتی لە پزیشکی بەتوانا و داهێنەر، یەکێک لەوان “ژان مارتن شارکۆ Jean-Martin Charcot”ی پزیشکی ناوداری فەڕەنسییە، کە هەمیشە ناوی بەگەورەیی دەمێنێتەوە. مارتن شارکۆ لە ساڵی 1825 لە پاریس لەدایکبووە. گەرچی لەسەدەی نۆزدەدا ژیاوە، بەڵام کارەکانی کاریگەریەکی زۆریان بەسەر سەدەی دوای خۆیەوە هەیە، بەتایبەتیش لەڕێگەی خوێندکارەکانیەوە. شارکۆ پرۆفیسۆر بوو لە زانکۆی پاریس بۆ ماوەی 33 ساڵ، دواتر پەیوەندی دەکات بە نەخۆشخانەیەکی پاریس بەناوی “ساڵپێتریرێ”، کە تا کۆتایی ژیانی تیایدا مایەوە و بوو بە بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەش. شارکۆ بە یەکێک لە مامۆستا باشەکانی پزیشکی ناوبانگی دەرکردبوو، بەو هۆیەوە خوێندکارانی پزیشکی لە سەرانسەری ئەوروپاوە لەخۆی کۆکردبووەوە. ئەو زیاتر سەرنجی لەسەر نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار بوو، بۆیە زۆرکات بە دامەزرێنەری مێشکزانیی مۆدێرن Modern Neurology دەناسرێت. لە ساڵی 1882دا، کلینیکێکی مێشکزانی دامەزراند لە ساڵپێتریرێ، کە زۆر تایبەت بوو لە هەموو ئەوروپادا. شارکۆ زۆر کاری لەسەرنەخۆشیەک دەکرد کە دواتر بەهیستریا Hysteria ناسرا(کە ئێستا لە دەروونپزیشکیدا ناوەکەی گۆڕاوە و بۆ چەند حاڵەتێکی جیاواز دابەشبووە). لە کۆتایی سەدەی نۆزدەدا، هیستریا زۆر بەربڵاوبوو لە ئەوروپادا، کە یەکێک بوو لەو نەخۆشیانەی کە ناڕوونیەکی زۆر هەبوو دەربارەی، بۆیە شارکۆ دەستیکرد بە توێژینەوە لە هیستریا. ئەو بڕوای وابوو کە هیستریا بەرئەنجامی بێهێزی سیستمی دەمارییە و کێشەیەکی جەستەییە، کە بە بۆماوەیی بۆ نەخۆشەکان ماوەتەوە، کە بەهۆی ڕووداوێکی تراوماییەوە زیاتر دەردەکەوێت، بەو جۆرە تەشەدەسەنێت و چاکنابێتەوە. لە کاتی توێژینەوەی هیستریادا، شارکۆ فێری تەکنیکی خەواندنی نەخۆشەکان بوو کە سوودێکی زۆری هەبوو لە نوێژینەوەی ئەو نەخۆشیەدا، بەزوویش بووە مامۆستای ئەو تەکنیکە و بەهۆی ئەو زانستە نوێیەوە ناوبانگێکی زیاتری دەرکرد. ئەو نەخۆشەکانی خۆی دەخەواند بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە نیشانەکانیان، هیچ مەبەستێکی چارەسەری لەو کارەدا نەبوو، بەهۆی ئەو کارانەوە نازناوی “ناپلیۆنی نیورۆسس”ی وەرگرتبوو. شارکۆ خوێندکاری زۆری هەبوو، کە دواتر بوونە پزیشک و کەسانی ناودار، لەوانە: ئەلفرێند بینت Alfred Binet(دەروونناسی فەڕەنسی ناودار، کە یەکەم تاقیکردنەوەی پراکتیکی ئای کیو’ی دانا)، سیگمۆند فرۆید(پزیشکی مێشک  و دەمار و دامەزرێنەری دەروونشیکاری) و پیرێ ژانێ Pierre Janet(یەکێک لە دامەزرێنەرانی زانستی دەرووناسی)، کە بەردەوامیان دا بە بەکارهێنانی خەواندن بەڕێگەی خۆیان، بەڵام هاوڕای مامۆستاکەیان نەبوون لەوەی کە هیستریا بارێک بێت کە پەیوەندی بە مێشک و دەمارەوە هەبێت، بەڵکو پێیان وابوو پەیوەندی بە دەروونەوە هەیە. کارەکانی شارکۆ لە مێشک و دەمار تێدەپەڕن، ئەو یەکەم کەس بوو کە باسی پوکانەوەی بەستەرەکان و ڕووکاری جومگەکانی کرد لەئەنجامی بەکارنەهێنان و کۆنترۆڵنەکردنیان، کە ئێستا لە پزیشکیدا بە جومگەی شارکۆ Charcot joint دەناسرێت، ئەمە لەپاڵ چەندین نیشانە و بار و نەخۆشی تر کە ناوی شارکۆیان لەگەڵدا دەهێنرێت و ناوی هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە. شارکۆ لە ساڵی 1893دا لە مۆرڤانی فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد.

 

Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

  • Tears

    Tears are the clear liquid secretion that your eyes continuously produce for various different purposes. Annually, each of our eyes produces on average up to half a barrel of tears...

  • Alzheimer

    Alzheimer's disease is the most common type of dementia that affects memory and behavior. Let's start directly by discussing the causes. The exact cause of Alzheimer's disease is up to...

  • Malaria

    Malaria is a parasitic infectious disease, where chills and fever are among the obvious symptoms of this disease. Other symptoms of this disease include: Generally, the first symptoms appear...

en_USEnglish