,

‎یەکەمین نەشتەرگەری گواستنەوەی مۆخی ئێسک لە کوردستان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا

ئەم بابەتە بۆ یەکەم ژمارەی Medspire لە مانگی یەکی ٢٠١٧ ئامادە کراوە، ئەو کاتە یەکەمین گواستنەوەی مۆخ ئەنجامدراوە،لەبەر گرنگی ڕووداوەکە و بۆ مانەوەی بۆ مێژوو دووبارە دامان نایەوە بە هەمان ناونیشان.

یەکەم نەشتەرگەری گواستنەوەی مۆخ بە سەرکەوتویی لە نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لە شاری  سلێمانی بەسەرکەوتوی ئەنجامدرا. نەشتەرگەرییەکە بۆ نەخۆشێکی توشبوو بە شێرپەنجەی جۆری (مەلتیپل مایلۆما) ئەنجامدرا بە ناویئەحمەد کە تەمەنی ٤٢

ساڵە. نەشتەرگەرییەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیتالیا بە هاریکاری ڕێکخراوی ناحکومی ئیتاڵی ئای سی یو ئامادەکاری وپاڵشتی دارایی کرابوو و بە سەرەپەرشتی پرۆفێسۆر مایۆلینۆ، پسپۆڕ لە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی سەنت کامیلۆ لە شاریڕۆما لە ئیتاڵیا ئەنجام درا. لە نەشتەرگەرییەکەدا، تیمەکە کۆمەڵێک لە خانەی مۆخی ئێسقانی نەخۆشەکە خۆیان کۆکردبووە وبە بەکارهێنانی ڕۆبۆتی پزیشکی تایبەتی جیاکردنەوەیان بۆ کردبوون و دوبارە لە جەستەی نەخۆشەکەدا جێگیریانکردبوونەوە. هەرچەندە ئەو ئامێرانەی لە نەشتەرگەرییەکەدا بەکارهاتبون لە نەخۆشخانەی هیوا بەردەستبون پێش ئەنجامدانیئەم نەشتەرگەرییە، تیمی پزیشکی نەخۆشخانەکە ڕاهێنانیان پێ نەکرابوو لەسەر چۆنییەتی بەکارهێنانیان هەربۆیە تیمەپسپۆڕە ئیتاڵییەکە هەستان بە مەشق کردن بە تیمە پزیشکییەکەی نەخۆشخانەی هیوا بۆ بەکارهێنانیان لەم جۆرەنەشتەرگەرییانە. لە چەند مانگی پاش ئەم کۆرسی ڕاهێنانەی کە بۆیان دابینکرا، تیمە پسپۆڕەکەی نەخۆشخانەی هیوا توانییاننەشتەرگەری هاوشێوە بۆ  چەنەها نەخۆشی تالاسیمیا، شێرپەنجەی جۆری (نۆن هۆجکین لیمفۆما) و (هۆجکین لیمفۆما) ئەنجام بدەن بە سەرکەوتوویی. لە لێدوانیدا بۆ مێدسپایەر، دکتۆر داستان عوسمان، پسپۆڕ لە بواری نەخۆشییەکانی خوێن، بەرۆژنامەکەی ڕاگەیاند کە لە ئێستادا تیمی پسپۆڕی نەخۆشخانەی هیوا بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ تیمە پسپۆڕەئیتاڵییەکە، بەردەوامن  لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری گواستنەوەی خانەکانی مۆخ. دکتۆر عوسمان ئەوەشی ڕاگەیاند کە تائێستا تیمەکە بە سەرکەوتووی نەشتەرگەری گواستنەوەی مۆخی ئەنجامداوە بۆ سێ نەخۆشی توشبوو بە تالاسیمیا مەیجەر کەخانەکانی مۆخیان لە خوشک یاخود برایان وەرگیرابوو و بۆ ئەمان دانرابووەوە. تا ئێستا ئەم تیمە هاوبەشە بە سەرکەوتویینەشتەرگەری گواستنەوەی مۆخیان بۆ ٥ نەخۆشی توشبوو بە شێرپەنجەی (مەلتیپل مایلۆما)،٣ نەخۆشی توشبو بەشێرپەنجەی (نۆن هۆجکین لیمفۆما) , ٢ نەخۆشی توشبو بە (هۆجکین لیمفۆما) و سێ نەخۆشی توشبو بە تالاسیمیائەنجامداوە. تیمە ئیتاڵییەکە ڕازیبوون کە گرێبەستەکەیان تا ساڵی ٢٠١٨ نوێ بکەنەوە و تا ئەوکاتەش هاوکاری تیمەپسپۆڕەکەی نەخۆشخانەی هیوا دەبن لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری گواستنەوەی مۆخی ئێسقان.

Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

  • Tears

    Tears are the clear liquid secretion that your eyes continuously produce for various different purposes. Annually, each of our eyes produces on average up to half a barrel of tears...

  • Alzheimer

    Alzheimer's disease is the most common type of dementia that affects memory and behavior. Let's start directly by discussing the causes. The exact cause of Alzheimer's disease is up to...

  • Malaria

    Malaria is a parasitic infectious disease, where chills and fever are among the obvious symptoms of this disease. Other symptoms of this disease include: Generally, the first symptoms appear...

en_USEnglish