ئیتمۆلۆژی وشەکانی پزیشک و دکتۆر

[the_ad id=”849″]ئامادەکردنی: لە لایەن شاسوار هەرشەمی

ئیتمۆلۆژی زانستێکە دەربارەی لێکۆڵینەوەی سەرچاوەی وشەکان و گۆڕانیان لە مێژوودا، ئێمە لێرەدا  ئیتمۆلۆژی کۆمەڵێک زاراوەی پزیشکی و زانستیەکان  دەخەینەڕوو.

پزیشک: هه‌روه‌ها په‌زیشک. واتا دکتۆر. تیمارکەر. لوقمان. ئەو کەسەی کە چارەسەری نەخۆشان دەکات. بنه‌ڕه‌تی ناوه‌که‌، له‌ ئاڤێستایی، به‌ شێوه‌ی bişaz، بیشه‌ز هاتووه، به‌ واتای ساغ. چاک بووه‌وه‌. هه‌روه‌ک baeşaza، به‌یێشه‌زه‌ واتا ساغی. ناوه‌که‌ به‌ چه‌ند شێوه‌ی دیش هه‌بووه‌. وه‌ک bişaziiat، بیشه‌زیات و bişazani، بیشه‌زانی. له‌ پارسیی کۆن byşz، بییشز، هه‌روه‌ها bwşaz، بێشه‌ز.‌ بنه‌ڕه‌تی وشه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر وشه‌ی پرۆتۆئێرانیی bişaz، بیشه‌ز به‌ واتای چاک بوون، ساغی. لە پارتیی bizeşk، بیزێشک. له‌ پەهلەویی زوودا byşz، بییشز، هه‌روه‌ها beşazen، بێشا‌زێن به‌ واتای ساغی. له‌ زمانی سوغدیی byc، بییس واتا شاره‌زای چاره‌سه‌ری فیزیکی. وشه‌ی سانسکریتیی bhişaj، بهیشاژ، به‌ واتای هه‌موو به‌شی فیزیکی شت. دوا شێوه‌ی وشەکە، لە پەهلەوییەوە ماوەتەوە. لە زاراوەی کرمانجیی بژیشک، هه‌روه‌ها بزیشک. لە پەهلەویی دوو شێوەی وشەی پزیشک دەبینین. bazaşk، بەزەشک. ھەروەھا baçaşk، بەچەشک. گەر سەرنج بدەین، ھەردوو ناوی (بەزە) و (بەچە) بۆ منداڵ بەکار هاتوون. بۆ (بەزە)، بەراوردی وشەکە بکە لەگەڵ وشەکانی (پس، پسمام، پسمیران، پزدان) ھەروەھا بەچە و (پسەر)ی فارسیی. کەواتە گومانی ئەوە ھەیە کە پزیشک سەرەتا ناوی مامان، یان پزیشکیی تایبەتی منداڵی ساوا بووبێت و دواتر ناوەکە، واتای گشتی وەرگرتووە. بە ئەرمەنیی، وشەی پزیشک بۆتە bzhişk، بژیشک.

 

دکتۆر: واتا پزیشک. ئەو کەسەی تایبەتمەندە بە چارەسەری نەخۆشی و نەخۆشان. ھەروەھا دکتۆر بەو کەسانەش دەگوترێت کە لە بواری دی جۆراوجۆردا تایبەتمەندو لێزانن. ناوەکە، لە وشەی لاتینیی doctor، دۆکتۆر ھاتووە بە واتای فێرکەر. مامۆستا. وشەی دکتۆر، لە ڕه‌گی کرداری docere، دۆسێرێ ھاتووە بە واتای فێر کردن. هه‌روه‌ک وشەی docent، دۆسێنت بۆ سەر ھەمان کردار دەگەڕێتەوە و واتا فێرخواز. خوێنەری دکتۆرا. وشەی دکتۆر، سەرەتا بۆ مامۆستایانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بەکاردەھات. ھەر لەمەشەوە زاری doctor medicine، دۆکتۆر مێدیسین، بە واتای دکتۆری ده‌رمان داھات. زۆری نەبرد، بەھۆی پەیوەندی ڕاستەوخۆی خەڵک لەگەڵ دکتۆری ده‌رمانک ردن، وشەی دکتۆر تەنیا بە ناوی پیشەی پزیشکییەوە قەتیس ما، ئەگەرچی بە شێوەیەکی دیوانی، بۆ ھەر مامۆستایەکی خاوەن بروانامەی بەرزی دکتۆرا بەکار دێت. لە هەندێک شوێن، وەک نازناوی هەڵگری بڕوانامەکەش بەکار دێت.

Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

  • Tears

    Tears are the clear liquid secretion that your eyes continuously produce for various different purposes. Annually, each of our eyes produces on average up to half a barrel of tears...

  • Alzheimer

    Alzheimer's disease is the most common type of dementia that affects memory and behavior. Let's start directly by discussing the causes. The exact cause of Alzheimer's disease is up to...

  • Malaria

    Malaria is a parasitic infectious disease, where chills and fever are among the obvious symptoms of this disease. Other symptoms of this disease include: Generally, the first symptoms appear...

en_USEnglish