,

بورانەوە یان گەشکە بەهۆی تا لە منداڵاندا.

بریتیە لە تایەکی لەپڕ کە زیاتربێت لە38 پلەی سیلیزی کە ئەبێتە هۆکاری بورانەوەی30% ئەو منداڵانەی  تەمەنیان لەنێوان 6 مانگ بۆ 5 ساڵە؛ گەشکەکەش بۆ ماوەیەکی کەم بەردەوام دەبێت لەشێوەی گرژبوون و خاوبوونەوەی هەموو جەستە یان بەشێک لە جەستە و لەوانەشە  لەدەستدانی هۆشی منداڵەکەی لەگەڵدابێت. وە ئەو مناڵانەی کە ئەم حاڵەتە لە مێژووی خێزانەکەیاندا هەیە وە ئەوانەشی کە زیاتر لە28 ڕۆژ لە یەکەی‌ چاودێری وردی منداڵان ماونەتەوە، زیاتر ئەگەری توشبوونیان هەیە لەکاتی بوونی تایەکی بەرزدا.

 هۆکارەکانی تری بورانەوەی کاتی یان گەشکە لەمندالاندا :

  • هەوکردنی پەردەی مێشک.
  • بونی وەرەمێک لەمێشکدا.
  •  یەکەم جاری دەرکەوتنی گەشکە لەکاتی تادا.
  • هەر ناتەواویەکی مێتابۆڵزمی و ئەلیکتڕۆلایتەکانی جەستە.

هەمو ئەمانەش بەهۆی   ئەو پرسیارانەی کە لە مێژووی نەخۆشی منداڵەکە و مێژووی خێزانی ئەکرێت و پشکنینی پزیشکی و پشکنینی  خوێن، میز و لەمبەر پانکچەر (دەرهێنانی ئاوی دەوری دڕکەپەتک) وە هەروەها  هێڵکاری دەماری مێشک ئەکرین ئەتوانین لە ڕێیا ەوە نەخۆشییەکە دیاری بکەین.

ئەتوانین پۆلێنی بکەین بۆ دوو جۆر :

بورانەوەی کاتی تای سادە :کە باوترینیانە، کە کەمتر لە چارەکێک ئەخایەنێت وە دووبارەنابێتەوە لەماوەی٢٤ کاتژمێردا وە بورانەوەکە هەموو جەستەی منداڵەکە ئەگرێتەوە. 

بورانەوەی کاتی تای ئاڵۆز :ئەم جۆرەیان زیاتر لە چارەکێک ئەخایەنێت و دووبارە بونەوەی هەیە لە٢٤کاتژمێردا وە بورانەوەکە پەیوەستە بە بەشێکی جەستەی منداڵەکە.

چارەسەری حاڵەتەکە:

فریاگوزاری سەرەتایی، دەرمانی تا دابەزاندن و لەوانەشە پێوستی بە دژە پەرکەم بێت ئەگەر لە جۆری ئاڵۆز بێت ، وە لەوانەشە دەرمانی بدرێتێ بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبونەوەی حاڵەتەکە بە شێوەیەکی کاتی یان بەردەوام. 

ئەوهۆکارانەی وائەکەن گەشکەی کاتی تا دوبارە ببێتەوە چین؟

  • ئەگەر مناڵەکە لە تەمەنێکی کەمدا توشی حاڵەتەکە بوو.
  • ئەگەر بورانەوەکە ڕویدا لە پلەیەکی گەرمی کەمدا.
  • ئەگەر لە مێژوی خێزاندا هەبێت.
  • ماوەیەکی کەم هەبێت لەنێوان توشبونی مناڵەکە بە تاو دەرکەوتنی بورانەوەکە .

سەرچاوەکان:

nelson textbook of pediatrics
Illustrated Textbook of Pediatrics
Indian associate pediatric textbook
lAP Textbook of Pediatric Neurology

https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/febrile-seizure/symptoms-causes/syc-20372522

 

Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

  • Tears

    Tears are the clear liquid secretion that your eyes continuously produce for various different purposes. Annually, each of our eyes produces on average up to half a barrel of tears...

  • Alzheimer

    Alzheimer's disease is the most common type of dementia that affects memory and behavior. Let's start directly by discussing the causes. The exact cause of Alzheimer's disease is up to...

  • Malaria

    Malaria is a parasitic infectious disease, where chills and fever are among the obvious symptoms of this disease. Other symptoms of this disease include: Generally, the first symptoms appear...

en_USEnglish