دێژاڤو

هەرگیز وات بەسەرهاتووە شتێک ببینیت و بڵێیت ئەمە دووەمین جارە من ئەم شتە دەبینم ؟!
هۆکاری ئەمە چیە؟
ئایا نەخۆشیەکی مەترسیدارە ؟
ئایا حاڵەتێکی ئاساییە؟

(دێژاڤو) ناوی ئەو دیاردەیە کە وەسفی ئەم حاڵەتە دەکات ،
“دێژاڤو” ئەو هەستە ناخۆشە وەسف دەکات کە تۆ پێشتر شتێکت ئەزموون کردووە، تەنانەت کاتێک دڵنیایی کە هەرگیز وانەبووە و ئەمە یەکەمین جارە ئەم شتە ئەزمون دەکەیت
بۆنمونە شارێکی نوێ کە بۆ یەکەم جارە سەردانی دەکەیت ، لەگەڵ هەموو دیمەنێک وا هەست دەکەیت کە تۆ پێشوتر بەئێرەدا ڕۆیشتویت و ئەمانەت بینیوە ، لەوانەیە تۆزێک هەست بە نائاسوودەیی بکەیت و سەرت‌بسوڕمێ کە چی ڕوودەدات؟ ، بەتایبەتی ئەگەر بۆ یەکەم جار ئەزموونی “دێژاڤو” بکەیت
مەترسە ، هیچ شتێک نیە کە خەمی بۆبخۆیت ، هەرچەندە “دێژاڤو” دەتوانرێت لەو کەسانەی کە نەخۆشی پەرکەم ـی کاتییان هەیە بەدی‌بکرێت ، بەڵام زۆرینەی جار “دێژاڤو” لە خەڵکیدا ڕوودەدات بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی تەندروستیشی هەبێت
هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە نییە لەسەر ئەوەی کە چۆن باو بێت لە ڕاستیدا، بەڵام خەمڵاندنە هەمەجۆرەکان پێشنیار دەکەن لە هەرجێگەیەک لە نێوان 60% بۆ 80%ـی دانیشتوانی ئەو جێگەیە ئەم دیاردەیە ئەزموون دەکەن
لە کاتێکدا کە “دێژاڤو” زۆر بەربڵاوە ، بە تایبەتی لە نێو گەنجەکاندا، کەچی شارەزایان تا ئێستا تاکە هۆکاریان دیاری نەکردووە کە بیسەلمێنێت ئەمە تاکە هۆکاری ڕوودانی “دێژاڤو”ـە
کەواتە پرسیارەکە ئەوەیە (( چی دەبێتە هۆی ئەوە؟))

توێژەران ناتوانن بە ئاسانی لێکۆڵینەوە لە “دێژاڤو” بکەن ، چونکە بەبێ ئاگادارکردنەوە ڕودەدات و زۆربەی کات روودەدات لە خەڵکیدا بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی تەندروستی بنەڕەتیشی هەبێت

شارەزایان پێشنیاری چەندین هۆکاری جیاواز دەکەن لە “دێژاڤو” ، زۆرینەیان بڕوایان بەوەیە کە بە جۆرێک پەیوەندی بە یادگەوە هەیە ، لە خوارەوە هەندێک لە تیۆرە پەسەندکراوەکان دەخەینە ڕوو :

۱-لێکدانی تێگەیشتن
بیردۆزی تێگەیشتنی جیاکردنەوە پێشنیاری ئەوە دەکات کە “دێژاڤو” ڕوو دەدات کاتێک دوو جار شتێکی جیاواز دەبینیت ، یەکەم جار کە شتێک دەبینیت، لەوانەیە لە گۆشەیەکی چاوت دەری بهێنیت یان لە کاتی سەرلێشێواندا کە تەنها بەشێکی دەبینیت
ئەگەر یەکەم دیمەنت بۆ شتێک، وەک دیمەنێک لە کەناری گردەکەوە، سەرنجی تەواوی تۆی تێدا نەبوو، ئەوا لەوانەیە لەدووبارە بینینەوەی باوەڕ بکەیت کە بۆ یەکەم جارە ئەمە دەیبینیت

۲- مێشکت بە هەڵە درکی پێ دەکات
ئەوەی لە ئێستادا ڕوودەدات وەک یادگە ، یان شتێک کە پێشتر ڕووی داوە بەڵام مێشکی تۆ بەئاگادارکردنەوەیەکی هەڵە پێت ڕادەگەیەنێت کە ئەمە یەکەمین جارە تۆ ئەم دیمەنە دەبینیت

۳-هەڵمژینەوەی زانیاریەکان
کاتێک مێشکت زانیاری هەڵبمژێتەوە ، بە شێوەیەکی گشتی ڕێگایەکی دیاریکراو پەیڕەو دەکات کە بریتیە لەوەی لە کۆگای یادگەی کورتخایەنەوە هەوڵ بۆ بۆ زەخیرەکردن لە یادگەی درێژ خایەن بدات . بیردۆزەکە پێشنیاری ئەوە دەکات، هەندێک جار، بیرەوەرییە کورتخایەنەکان دەتوانن کورتەڕێیەک پەیدا بکەن بۆ زەخیرەکردنی یادەوەری درێژخایەنەکان و بەمەش ئەو شتەی کە تۆ پێشتر بینیوتە ناتوانیت وەبیرت بێتەوە چونکی نەچوەتە یادگەی درێژخایەن

٤- بیرهێنانەوەی بیرگە
زۆر لە شارەزایان باوەڕیان وایە کە “دێژاڤو” پەیوەندی بەو شێوەیە هەیە کە تۆ پێڕەوی دەکەیت و بیرەوەریەکانت بیردێنیتەوە.
ڕەنگە ئەو دیمەنە لە منداڵیتدا ڕووی دابێت، یان ناتوانیت بەبیری خۆتی بهێنیتەوە بەهەر هۆکارێک بێت
هەرچەندە ناتوانیت دەستگەیشتنت بەو بیرگەیە هەبێت، بەڵام هێشتا مێشکت درک بەوە دەکات کە پێشتر لە دۆخێکی هاوشێوەدا بوویت و ئەزموونت کردوە .

.بە هیوای تەندروستیەکی باش و دووربوون لە تەنگژەی دەروونی و جەستەیی

Prepared by: Rasti Abdullah Reza
Student at College of Medical Sciences / KUMS

Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

  • Tears

    Tears are the clear liquid secretion that your eyes continuously produce for various different purposes. Annually, each of our eyes produces on average up to half a barrel of tears...

  • Alzheimer

    Alzheimer's disease is the most common type of dementia that affects memory and behavior. Let's start directly by discussing the causes. The exact cause of Alzheimer's disease is up to...

  • Malaria

    Malaria is a parasitic infectious disease, where chills and fever are among the obvious symptoms of this disease. Other symptoms of this disease include: Generally, the first symptoms appear...

en_USEnglish