‎یەکەمین نەشتەرگەری گواستنەوەی مۆخی ئێسک لە کوردستان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا

ئەم بابەتە بۆ یەکەم ژمارەی مێدسپایر لە مانگی یەکی ٢٠١٧ ئامادە کراوە، ئەو کاتە یەکەمین گواستنەوەی مۆخ ئەنجامدراوە،لەبەر گرنگی ڕووداوەکە و بۆ مانەوەی بۆ مێژوو دووبارە دامان نایەوە بە هەمان ناونیشان.

یەکەم نەشتەرگەری گواستنەوەی مۆخ بە سەرکەوتویی لە نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لە شاری  سلێمانی بەسەرکەوتوی ئەنجامدرا. نەشتەرگەرییەکە بۆ نەخۆشێکی توشبوو بە شێرپەنجەی جۆری (مەلتیپل مایلۆما) ئەنجامدرا بە ناویئەحمەد کە تەمەنی ٤٢

ساڵە. نەشتەرگەرییەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیتالیا بە هاریکاری ڕێکخراوی ناحکومی ئیتاڵی ئای سی یو ئامادەکاری وپاڵشتی دارایی کرابوو و بە سەرەپەرشتی پرۆفێسۆر مایۆلینۆ، پسپۆڕ لە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی سەنت کامیلۆ لە شاریڕۆما لە ئیتاڵیا ئەنجام درا. لە نەشتەرگەرییەکەدا، تیمەکە کۆمەڵێک لە خانەی مۆخی ئێسقانی نەخۆشەکە خۆیان کۆکردبووە وبە بەکارهێنانی ڕۆبۆتی پزیشکی تایبەتی جیاکردنەوەیان بۆ کردبوون و دوبارە لە جەستەی نەخۆشەکەدا جێگیریانکردبوونەوە. هەرچەندە ئەو ئامێرانەی لە نەشتەرگەرییەکەدا بەکارهاتبون لە نەخۆشخانەی هیوا بەردەستبون پێش ئەنجامدانیئەم نەشتەرگەرییە، تیمی پزیشکی نەخۆشخانەکە ڕاهێنانیان پێ نەکرابوو لەسەر چۆنییەتی بەکارهێنانیان هەربۆیە تیمەپسپۆڕە ئیتاڵییەکە هەستان بە مەشق کردن بە تیمە پزیشکییەکەی نەخۆشخانەی هیوا بۆ بەکارهێنانیان لەم جۆرەنەشتەرگەرییانە. لە چەند مانگی پاش ئەم کۆرسی ڕاهێنانەی کە بۆیان دابینکرا، تیمە پسپۆڕەکەی نەخۆشخانەی هیوا توانییاننەشتەرگەری هاوشێوە بۆ  چەنەها نەخۆشی تالاسیمیا، شێرپەنجەی جۆری (نۆن هۆجکین لیمفۆما) و (هۆجکین لیمفۆما) ئەنجام بدەن بە سەرکەوتوویی. لە لێدوانیدا بۆ مێدسپایەر، دکتۆر داستان عوسمان، پسپۆڕ لە بواری نەخۆشییەکانی خوێن، بەرۆژنامەکەی ڕاگەیاند کە لە ئێستادا تیمی پسپۆڕی نەخۆشخانەی هیوا بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ تیمە پسپۆڕەئیتاڵییەکە، بەردەوامن  لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری گواستنەوەی خانەکانی مۆخ. دکتۆر عوسمان ئەوەشی ڕاگەیاند کە تائێستا تیمەکە بە سەرکەوتووی نەشتەرگەری گواستنەوەی مۆخی ئەنجامداوە بۆ سێ نەخۆشی توشبوو بە تالاسیمیا مەیجەر کەخانەکانی مۆخیان لە خوشک یاخود برایان وەرگیرابوو و بۆ ئەمان دانرابووەوە. تا ئێستا ئەم تیمە هاوبەشە بە سەرکەوتویینەشتەرگەری گواستنەوەی مۆخیان بۆ ٥ نەخۆشی توشبوو بە شێرپەنجەی (مەلتیپل مایلۆما)،٣ نەخۆشی توشبو بەشێرپەنجەی (نۆن هۆجکین لیمفۆما) ، ٢ نەخۆشی توشبو بە (هۆجکین لیمفۆما) و سێ نەخۆشی توشبو بە تالاسیمیائەنجامداوە. تیمە ئیتاڵییەکە ڕازیبوون کە گرێبەستەکەیان تا ساڵی ٢٠١٨ نوێ بکەنەوە و تا ئەوکاتەش هاوکاری تیمەپسپۆڕەکەی نەخۆشخانەی هیوا دەبن لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری گواستنەوەی مۆخی ئێسقان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

پرسیارت هەیە؟

خۆشحاڵین بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان.

Questions?

Feel free to write a message.