نوێترین چاوپێکەوتنی مێدسپایر لەگەڵ دکتۆر عیرفان عومەر ە، کە یەکێک لە پزیشکە نەشتەرگەرە گەنجەکانی کوردستان ە، لە دایک بووی شاری هەڵەبجەیە، ئێستا لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لە شاری سلێمانی کاردەکات، کە خۆشبەختانە ئەو نەشتەرگەریانەی کە پێشووتر هاوڵاتیانی کوردستان دەچوون بۆ بەغداد و شارەکانی دیکە تەنانەت وڵاتانی دیکەش، ئێستا لە !سەنتەرەکەیان ئەنجام دەدرێت
ئەم چاوپێکەوتنە ئەنجام دراوە بۆ زیاتر تێگەیشتن لە نەخۆشیەکانی دڵ و نەشتەرگەریکانی دڵ کە لەم سەنتەرە ئەنجام دەدرێت، باسی کۆمەڵێک یادگاری و ئاستەنگی و ئامۆژگاری بۆ پزیشکانی گەنجی کوردستان دەکات، وە هەروەها باسی تێڕوانینەکانی بۆ داهاتووی بواری نەشتەرگەری دڵ دەکات!
ئەم چاوپێکەوتنە نۆبەرەی کۆمەڵێک چاوپێکەوتنی دیکەیە، ڕا و سەرنجی ئێوە بۆ کارەکانی داهاتووی ئێمە گرنگە!