ڕۆبەرت ساپۆلسکی کە زانا و لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی زانستی پزیشکی مێشک و دەماری ئەمریکیە، لە ٦ی ٤ی ١٩٥٧ ،لە شاری نیوۆرک لە دایک بووە.خێزانەکەی کە لە خێزانە جولەکەکانی یەکێتی سۆڤیەت بوون کۆچیان کردووە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئێستا پرۆفیسۆری بایۆلۆجی زانکۆی ستافۆردە، خاوەنی ٢٩٤ بڵاوکراوەیە, بەشێک لە ناونیشانی کتێبەکانی
١- Behave: The Biology of Humans at Our Best and Worst
٢- Why Zebras Don’t Get Ulcers
٣- Summary of Behave by Robert Sapolsky : The Biology of Humans at Our Best and Worst
یەکێکە لە بیرەدیارەکانی بواری زانستە لە ئێستادا، بە خۆشحاڵیەوە مێدسپایر چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدا ئەنجام داوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاو دەبێتەوە