شێرپەنجەی چاو چییە؟ جۆر و نیشانەکانی بزانە

خودی پێناسەی شێرپەنجە بریتییە: لەو دۆخەی کە خانەکان چیدیکە ناتوانن کۆنتڕۆڵی گەشەیان بکەن و بەمجۆرە قۆناغی شێرپەنجە دەست‌ پێدەکات. شێرپەنجەی چاویش هەر جۆرە

شێرپەنجەیەک دەگرێتەوە کە لە چاودا بەدیاربکەوێت.

جۆرەکانی شێرپەنجە زۆرن ئەمانەی خوارەوە باوترینیانن :
۱. مێلانۆما – Melanoma
۲. لیمفۆما – Lymphoma
۳. هەڵئاوسانی قەدۆکەی تۆڕەی چاو – Retinoblastoma
٤. گرێ(پەنام)‍ی پێڵووی چاو Eyelid tumors
٥. گرێ(پەنام)‌‍ی فرمێسکەڕژێن Lacrimal gland tumors

لەنێو ئەمانەشدا باوترین جۆری شێرپەنجەی چاو بریتییە لە (مێلانۆما- Melanoma)

پرسیارێک دێتە گۆڕێ، کە (ئایا لە کوێ شێرپەنچەکانی چاو دەست پێ دەکەن؟)
لە چاودا سێ بەشی سەرەکی هەن کە تووشی شێرپەنچە دەبن ئەوانیش؛
١- گۆی چاو: کە پڕە لە ماددەی جیڕی کە پێی دەوترێت شوشەیی ( Vitreous Humor )

٢- خولگە( Orbit ) : ئەو خولگانەن کە دەوری گۆ(تۆپە)‍ی چاو دەدەن

٣- پێکهاتەی ئادنێکسەڵ ( Adnexal ) : کە ئەم پێکهاتەیە خۆی لە
( پێڵوی چاو، کیسی پێڵوی چاو، سیستمی فرمێسکەڕژێن )

لە هەر یەک لەم ناوچانەی چاودا جۆری جیاوازی شێرپەنجە دەستنیشان دەکرێت.

جۆری شێرپەنجە بەپێی تەمەنەکانیش دیاری دەکرێت،
لە تەمەنی پێگەیشتوودا، باوترین شێرپەنجە بریتین لە:
ـ ١ – Melanoma
ـ ٢ – Lymphoma

بەڵام لە منداڵاندا، باوترین شێرپەنجە بریتین لە:
ـ ١ – Retinoblastoma
ـ ٢ – Medulloepithelioma (گرێیەکی وەرگیراو لە دەماری دەرەوەی پێستی کۆرپەلە کە ویستی گەشەکردنی هەیە لەناو چاوی کۆرپەلەکە ) (ئەم جۆرەیان زۆر دەگمەنە)

نیشانەکانی شێرپەنچەی چاو :
زۆربەی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی مێلانۆمای چاویان هەیە لە دۆخی (بێ‌نیشانەیی)دان، و نیشانەکانیان دەرناکەون مەگەر شێرپەنجەکە لە هەندێک بەشی چاودا بەشێوەی بەرچاو گەشە بکات یان.
نیشانەکانی مێلانۆمای چاو دەتوانن بریتیبن لە:
– کێشەی بینین (بینینی تاریکی (بەرچاورەش بوون) یان لەدەستدانی لەناکاوی بینین)
– لەدەستدانی گۆشەی بینراو (لەدەستدانی بەشێک لە مەودای بینینت)
– دەرکەوتنی پەڵەیەکی تاریکی گەشەکردوو لەسەر بەشی ڕەنگێنەی چاو
– گۆڕانی قەبارەی گلێنەی چاو
– گۆڕانی شوێنی تۆپەی چاو
– دەرپەڕینی چاو

ئامادەکردنی: ڕاستی عەبدوڵا ڕەزا
خوێندکاری کۆلێژی زانستەپزیشکییەکان/ KUMS

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

پرسیارت هەیە؟

خۆشحاڵین بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان.

Questions?

Feel free to write a message.