دەربارەی ئێمە

مێدسپایر وێبسایتێکی پزیشکی بۆ گەیاندنی زانیاری و هەواڵ بە هەر دوو زمانی کوردی و ئینگلیزی بابەت بڵاودەکاتەوە. لەم ڕۆژانەدا کە زانیاری و هەواڵی ناڕاست و نا زانستیی، لە بواری تەندروستی و پزیشکیی بەتەواوی فەزای گشتی و ئینتەرنێتی کوردی گرتووەتەوە. دەمانەوێت هەوڵێک بین بۆ بوون بە سەرچاوەیەکی هەواڵی زانستیی ڕاست و دروست لە بواری تەندروستی و پزیشکیدا، بە ئامانجی باشترکردنی هۆشیاریی تەندروستی، و هەروەها ئامانجمانە لە ئەرشیف کردنی ئەو ڕووداوە پزیشکییانەی کە ڕوویان داوە و ڕوو دەدەن لەم ناوچەیەدا.

چیرۆکی ئێمە...

مێدسپایر ناوی ڕۆژنامەیەکی خنجیلانەی پزیشکی بوو، لە لایەن کۆمەڵێک خوێندکاری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دەردەچوو لە دوای ساڵی ٢٠١٦ ـەوە، کە نموونەیەکی بێهاوتا بوو لە جۆرێتیدا بۆ کاتی خۆی. کۆمەڵێک گەنجی خاوەن ڕوانین و بیری جیاواز سەرپەرشتیان دەکرد. ئێمە دووباره بە خواستنی ناوی مێدسپایەر و بە ئامانجەکانی مێدسپایەر و کۆمەڵێک ئامانجی نوێوە و بە گڕوتینێکی نوێوە دەستمان کرد بە دروستکردنی ماڵپەر و پێگەیەکی زانستی و پزیشکیی جیاواز لە کۆمەڵگەی کوردی باشووردا. بەهیوای ئەوەی نموونەیەکی باش و جوان بین بۆ نەوەکانی دوای خۆمان لە شێوازی گەیاندنی زانیاری ڕاست و زانستی .

پرسیارت هەیە؟

خۆشحاڵین بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان.