وەک دەزانین لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و گۆڕینی کەش و هەوا، کۆمەڵێک دەرمان دەبنە میوانی ماڵەکانمان، کە بەکاری دێنین بۆ چاکبوونەوە لەو پەتایەی کە بڵاوبۆتەوە، بەشێک لەوانە دژە زیندەییەکانن یان دژە زیندەییەکانیان تێدایە، دژە زیندەییەکان یەکێک بوو لەو دۆزینەوانەی کە مرۆڤایەتیان پاراست و بوونی هۆی ئەوەی تێکڕایی ڕێژەی تەمەنی مرۆڤ زیا بکات بە نزیکەیی ٢٣ ساڵ، دژەزیندەییەکان بەو دەرمانانە دەوترێت کە کار دەکەن دژی بەکتریاکان، ئێمە وەک مرۆڤ ئاشناین بە بەکتریاکان، بەردەوام لە دەوروبەر و ناوماندا دەژین بە بێ ئەوەی ئێمە بتوانین بە چاوی ئاسایی بیبینین، یەکەم یەکتر ناسینمان لەگەڵ بەکتریاکاندا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٦٧٦، بەکتریاکان تەنها بەشێکی کەمیان دەبنە هۆی نەخۆشی لە مرۆڤدا و بەشێکی گرنگن لە سیستمی پاراستنی ژینگە.
یەکەمین دەرمانی دژەزیندەییەکان، پەنسیلین بوو کە ساڵی ١٩٢٨ دروستکراوە، لە لایەن ئەلیکساندەر فلەیمینگ، ئەلیکساندەر فلەیمینگ پزیشک و پرۆفیسۆری بواری بەکتریاناسی، لە دایک بووی ساڵی ١٨٨١بووە.
ئێستا ئێمە لە سەردەمێکی نوێداین، ئەویش سەردەمی پەیدابوونی بەرگریە بۆ دژە زیندەییە ناسراوەکان لە لایەن بەکتریاکانەوە، پەنسیلین ئەو یەکەم دژەزیندەییەی کە دژی بەکتریاکان کاری دەکرد، ئێستا لە خانەنشینی نزیک بۆتەوە، بەهۆی ئەوەی بەکتریاکان بەهۆی دیاردەی خۆ گونجاندنەوە، توانیویانە بەرگری دژی پەیدا کەن، بۆیە لەوانەیە بینیبێتمان یان بیستبێتمان کە خزمێک یان ناسیاوێکمان تەنها چەند جۆرێکی دیاری کراوی دژە زیندەیی بۆیان کار دەکات.
- بۆ خۆپاراستنمان و دواخستنی ئەم دیاردەیە پێویستە تەنها ئەو کاتەی پزیشک پێمان دەڵێت بەکاری بهێنین، بەو شێواز و ماوەیەی کە ئەوانیش دەڵێن.
- بەکارنەهێنانی هیچ دەرمانێکی دژەزیندەیی کە بۆ کەسێکی دیکە نوسراوە.
- بەکارنەهێنانی دژەزیندەییەک کە ماوەتەوە بۆ جاری دووەم تەنانەت ئەگەر بۆ هەمان کەسیش بێت.
- داوا نەکردن لە پزیشکەکەت کاتێک ئەو ئاماژە بە ناپێویستی بەکارهێنانی دژە زیندەییەکان دەکات.
- خۆپاراستنمان لە توشبوون لە بەکتریاکان، بە ڕاگرتنی پاک و خاوێنیمان و شوشتنی دەستەکانمان و ئامادەکرنی خواردن بە شێوەیەکی پاک و تەندرووست و ئەنجامدانی سێکس بەشێوەیەکی پارێزراو، وە ئەنجامدانی کووتانەکان لە کاتی خۆیدا.
سەرچاوەکان:
- https://www.acs.org/education/whatischemistry/landmarks/flemingpenicillin.html#:~:text=But%20it%20was%20not%20until,Mary’s%20Hospital%20in%20London.
- https://www.cdc.gov/drugresistance/about.html
- https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/antibiotic-resistance#:~:text=To%20prevent%20and%20control%20the,worker’s%20advice%20when%20using%20antibiotics.
- https://www.acs.org/education/whatischemistry/landmarks/flemingpenicillin.html#:~:text=But%20it%20was%20not%20until,Mary’s%20Hospital%20in%20London.