ئازاری بەشی خوارەوەی پشت

بەشێکی زۆرمان لە ماوەی ژیان کردنماندا تووشی ئازاری پشت هاتووین، ئەگەر تەنها  بۆ ماوەی جارێکیش بوبێت، بەپێی توێژینەوەکانی  ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی، تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠ نزیکەی (٦١٩) ملیۆن خەڵک تووشی ئازاری بەشی خوارەوەی پشت هاتوون، یەکێکە لەو نیشانانەی کە زۆرترین خەڵک بۆی دەچنە نێو سیستمی تەندروسستی(نەخۆشخانە، بنکە، کلینیکی تایبەت)، تەنها لە ساڵی ٢٠٠١،بڕی (٩،١٧) ملیار دۆلار لەسەر سیستمی تەندروسستی ئوسترالیا کەوتوە، ڕێژەیەکی زۆری ئازاری بەشی خوارەوەی پشت مایەی مەترسی نین و بەشێوەیەکی خۆیی چاکدەبن.

 

هۆکارەکان

١- جوڵەی هەڵە، یان هەڵگرتنی شتی قورس.

٢- جۆری کارکردنی ڕۆژانەی ئێمەوە.

٣-ئەو هۆکارانەی کە تووشی دیسکی نێوان بڕبڕەکان دەبن.

٤-هەوکردنی جومگەکان(osteoarthritis).

٥-خزانی بڕبڕەکان لە ئاستی یەک.

٦-تەسکبوونەوەی ڕێڕەوی دڕکەپەتک.

٧-هەوکردنی بەکتریایی یان ڤایرۆسی، گرێ.

٨-شکانی بڕبڕەکان.

٩-بوونی بەردی گورچیلە، یان شانی ناڕێک.

 

چۆن بتوانین ڕوودانی ئازاری بەشی خوارەوەی پشت کەم بکەینەوە؟

ناتوانین وا بکەین ڕوونەدات، بەڵام دەتوانین ڕێژەی ڕوودانی کەم بکەینەوە.

-ڕاگرتنی کێشی هاوسەنگ بەپێی باڵامان.

-بەهێزکردنی ماسولکەکانی بەشی خوارەوەی پشت لە ڕێگەی چارەسەری سروشتی لە لایەن کەسانی پسپۆڕ، لەگەڵ وەرزشکردن بەڵام دوایی ڕاوێژ کردن بە پزیشکی پسپۆڕ.

-هەڵگرتنی و بەرزکردنەوەی شتەکان بە شێوازێکی رێک.

 

کەی سەردانی پزیشک بکەین؟

ئازارەکەت لە ماوەی حەفتەیەکدا باشتر نەبوو، سەڕەڕای پشوودان.

-هەستکردن بە سڕبوون، مێروولەکردن، بێهێزی لە سمت یان ڕان و پەلەکانی خوارەوە.

-ئازارێکی زۆر کە کاردەکاتە سەر کارکردنی ڕۆژانەمان.

-بوونی لەرز و تا، کێشەی میز کردن یان ناوسک،یان هەر نیشانەیەکی نا ئاسایی.

سەرچاوەکان:

1-national library of medicine.

2-national institute of neurological stroke and stroke

3-American Academy of Orthopaedic Surgeons

4- https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/low-back-pain#:~:text=Low%20back%20pain%20(LBP)%20describes,life%20and%20mental%20well%2Dbeing.

5- https://my.clevelandclinic.org/health/diseases/7936-lower-back-pain

6- https://www.racgp.org.au/getattachment/c7e8d1f9-52e8-4d18-8466-325e26105e28/Making-sense-of-MRI-of-the-lumbar-spine.aspx

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

پرسیارت هەیە؟

خۆشحاڵین بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان.

Questions?

Feel free to write a message.